ئایا شیر پێدان لە کاتی دووگیانیدا سەلامەتە؟

بەڵی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەلامەتە شیرپێدا لە کاتی دووگیانیدا بە مەرجێک دووگیانیەکەت تەندروست بێت.

لێرە کۆمەڵێک زانیاری دەخەینە ڕوو:

١: شیرپێدان لە کاتی دووگیانی سەلامەتە بە مەرجێک پێشوتر توشی لەبارچوون، منداڵبوونی پێشوەختە، یاخود باروودۆخی مەترسیدار نە بووبیت.

٢: ئەگەر دووگیانیەکەت بە شێوەیەکی سەلامەت بە ڕێوە دەچێت.

٣: ئەگەر خەو و خۆراکت تەندروستە

لە چ کاتێکدا پێویستە وریا بیت؟

شیرپێدان دەتوانێت ببێتە هۆی گرژبوونی سوکی منداڵدان بە هۆی دەردانی ( ئۆکسیتۆسین )، ئەم گرژبوونانە بە زۆری هیچ زیانێکیان نیە، بەڵام پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەیت ئەگەر هاتوو تووشی:

١: خوێنبەربوون لە کاتی دووگیانی

٢: ئازاری منداڵدان یان گرژبوونی توند

٣: هەڵگرتنی دوانە

ئایا شیرەکەم دەگۆڕێت؟

بەڵێ لە کاتی دووگیانیدا شیرەکەت کەم دەبێتەوە، دوای نزیکەی ٤ بۆ ٥ مانگی دووگیانی دووبارە گۆڕانکاری لە شیرەکەت ڕوودەدات کە هەندێک لە کۆرپەکان حەز بە تامە نووێیەکەی ناکەن، هەندێکی تریش بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن.

ئایا شیرەکە زیان بە کۆرپەلەکە دەگەیەنێت؟

زیان بە کۆرپەلەکەت ناگەیەنێت و سەلامەتە بەڵام ڕەنگە کۆرپەلە پێی تێر نەبێت و دابینکردنی دابەزێت.

Related Posts

Recent Stories