ئایا خواردنی بەهارات و تیژی لە ماوەی دووگیانیدا زیانی هەیە؟

خواردنی بەهارات بە گشتی لە کاتی دووگیانیدا زیانی نیە، بەڵام دەبێتە هۆی هەندێک ناڕەحەتی کاتی بۆ دایکەکە، بۆیە پێویستە ئەمانە بزانیت:

بە گشتی سەلامەتە: خواردنی بەهارات زیان بە کۆرپەکەت ناگەیەنێت وە نابێتە هۆی لەبارچوون و کەموکوڕی لەدایک بوون، یان زوو لە دایک بوونی منداڵ. زۆرێک لە خانمان لە سەرانسەری جیهان بە درێژایی ماوەی دووگیانیەکەیان بەهارات دەخۆن و بێ کێشەن.

ئەگەری کاریگەریە لاوەکیەکان بۆ دایکان ئەمانەن:

١: دڵەکزێ و هەرس نەکردن: هۆڕمۆنەکانی دووگیانی کۆئەندامی هەرس ئارام دەکەنەوە، هەروەها منداڵدان کە گەشە دەکات فشار دەخاتە سەر گەدە، ئەمەش وادەکات خواردنی بەهارات زیاتر ببێتە هۆی سووتانەوە یان تێکچوونی گەدە.

٢: سکچوون: ئەگەر پێشتر بە بەیانیان تووشی سکچوون دەبوویت ڕەنگە خواردنی بەهارات خراپتر بێت.

٣: تێکچوونی گەدە: هەندێک لە خانمان دوای ژەمە زۆر بەهاراتیەکان تووشی سکچوون یان ناڕەحەتی دەبن.

کاریگەری لەسەر کۆرپە:

١: کۆرپە لە سکی دایکیدا پارێزراوە بۆیە خواردنی بەهارات ڕاستەوخۆ زیانیان پێ ناگەیەنێت.

٢: هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە تامەکان بە بەهاراتەکانیشەوە دەچنە ناو شلەی ئامنۆتیکەوە، تەنانەت لەوانەیە یارمەتی منداڵەکەت بدات بۆ ڕاهاتنی لەگەڵ تامە جیاوازەکان پێش لە دایک بوون.

ئامۆژگاری:

ئەگەر چێژ لە خواردنی بەهارات دەبینیت و بێزارت ناکات، سەلامەتە ئەگەر بە ڕێژەیەکی مامناوەند بەردەوام بیت لەسەر خواردنی، بەڵام ئەگەر ناڕەحەتی لێ کەوتەوە ئەوا دەبێت دووربکەویتەوە، و ڕێژەکەی کەم بکەیتەوە بە تایبەت پێش خەوتن.

Related Posts

Recent Stories