ئامادەکردنی منداڵ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دژواریەکان بە پێی تەمەن

لە تەمەنی ( ٨ تاوەکو ١٢ ) ساڵی : لەو تەمەنەدا دایک و باوک پێویستە دەست بکەن بە دانانی هەندێک لە بەرپرسیارەتی بۆ سەر منداڵان تاکو وردە وردە منداڵان فێر ببن کە بەرپرسیارەتی هەڵ بگرن و وەکو ئامادەکاریەک بۆ گەورە بونیان و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی گەورەتر

لەو تەمەنەدا منداڵان پێویستە ئاشنای چۆنیەتی خەرج کردن بکرێ ناکرێ منداڵان بە ئارەزووی خۆیان خەرجی بکەن پێویستە منداڵان جیاکاری لە نێوان حەزەکانیان لەگەڵ پێداویستیەکانیان بکەن وە لەو رۆژانەیەی کە هەیەتی زیاتری پێ نەدرێ تاوەکو کەسێکی لێ دەربچێ کە بتوانێ لەگەڵ هەموو بارودۆخەکان خۆی بگونجێنێ وە بتوانێ لە داهاتوو مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ داهاتی خۆیدا بکات

دروستکردنی پەیوەندی تەندروست پێویستە منداڵان بتوانن خۆیان پەیوەندی تەندروست دروست بکەن دەبێت دایک و باوک ئەم هەڵبژاردەیە بخاتە بەردەم منداڵەکە خۆی بتوانێ ئەم بەرپرسیارەتیە هەڵبگرێ وە پێوەستە منداڵ ئامادە بکرێ لەوەی ئاساییە لەگەڵ دەورەبەر توشی کێشە ببی ئەمە وا دەکا هاڵبژاردەی باشتر بکەی وە باشتر کێشەکانت چارەسەر بکەی

لە تەمەنی ( ١٣ تاوەکو ١٨ ) ساڵی : لەم تەمەنەدا منداڵان دەکەونە ناو هەرزەکاری بەرچاوڕونیان و ئاشناکردنیان بە بابەتە جۆراوجۆرەکان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانێ باشتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی کۆمەلگەدا بکا

لایەنی سۆزداری لایەنێکی گرینگی تاکە بۆیە پێویستە لە تەمەنێکی گونجاوەوە بەرچاوڕوونیەکی تەواوەتی لەم لایەنە بەدی بکرێ پێویستە منداڵ تێبگا لەوەی کە لەم تەمەنەدا هەستەکان زۆرتر دەبن بەڵام بژاردەکان ڕاست نابن بۆیە زیاتر کۆنترۆڵ کردنی هەستەکان سودیان دەبێت باشی مامەڵەکردن و خێرانەبوون لە بڕیاردان وا دەکات لە داهاتوو بڕیاری باشتر وە گونجاو تر بدەی بەڵام ئەوەی کە گرینگە هەمێشە دەبێت منداڵ لەوە تێبگات کە هەرچەندە هەڵە بکەین لە بژاردەکانمان بەڵام ڕێگای چارەسەر هەمیشە بوونی هەیە

لایەنی دەروونی تاک پێویستە هەر زوو مندڵان فێر بکرێن لەوەی گرینگی بە لایەنی دەرونیان بدەن تێبگەیەنرێن کە ئاساییە شتانێک ڕوو بدەن کە ئیمە بە دڵمان نەبێ یاخود پێی بێتاقەت ببین دەبێت لەوە تێبگەن دەکرێ زۆرجار شتەکان بە دڵی ئیمە نەبن ئەوەی کە پێویستە بکرێ بەرگە گرتنی ئاستەنگیەکانە وە ئاسایی کردنەوەی هەستە خراپەکانە

Related Posts

Recent Stories