١: زیادبوونی کێش: کۆرپەکەت بە کیلۆ زیاد دەکات نائاسایی نیە لەم سێ مانگەدا نزیکەی ( ٨ بۆ ١٠ ) کیلۆ زیاد بکەیت، هەروەها ئاساییە
ئەگەر لە کۆتایی مانگی نۆیەمدا چەند کیلۆیەک دابەزێنیت.
٢: نیشانەکانی کشانی جەستە: هەندێک هێلی بچووک لە پێستتدا دەردەکەوێت لە کاتی دووگیانیدا تا سنورێک درێژدەبنەوە، دەتوانیت بۆ کەمکردنەوەی ئەم هێلانە شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت.
٣: دروستبوونی ئازار لە پشت: بەهۆی گەورەبوونی سک لە کۆتا مانگەکانی دووگیانیدا وا دەکات قوڕساییەکی زۆر بکەوێتە سەر پشتت، ئەگەر ئازارەکەت زۆر بوو ئەوا پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی.
٤: کەمخەوی: بەهۆی گرژبوونی قاچەکانت وە قوڕس بوونی سکت ڕەنگە ئەمانە ناڕەحەتیت بۆ دروست بکەن و نەهێڵن بەئاسودەیی بخەویت یاخود هەر خەوت لێ نەکەوێت بەڵام ئەگەر ئەم بێ خەویە زۆر درێژە بکێشێت ئەوا پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت.
٥: میزکردنی زۆر: نزیکەی لە ٤٠% ژنان لە کاتی دووگیانیدا تووشی کێشەی کۆنترۆڵکردنی میزڵدانیان دەبن، بە زۆری ئەم حاڵەتە لە سێ مانگی سێیەمدا ڕوودەدات کاتێک کۆرپەلە قوڕس دەبێت فشار دەخاتە سەر میزڵدانت.
٦: دڵەکزێ: لە چەند هەفتەی کۆتایی دا منداڵەکەت پاڵ بە گەدەتەوە دەنێت بەرەو سەرەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەم سوتانە بەردەوامە.